پێشوازی
Plus4
berî 1 saet

بەپەلە.. بافڵ تاڵەبانی و عەلی زەیدی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت کۆبوونەوە

 

کەمێک بەر لەئێستا، بافڵ جەلال تاڵەبانی؛ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و عەلی زەیدی؛ سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق کۆبوونەوە.

 

لەکۆبوونەوەکەدا باسیان لەپێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق کردەوە.

 

لەوبارەیەوە نووسینگەی عەلی زەیدی؛ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو تیایدا هاتووە:

 

🔸 سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو عەلی فالح زەیدی پێشوازیی لەبافڵ جەلال تاڵەبانی؛ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات.

 

🔸 لەدیدارەکەدا، باس لەدۆخی گشتیی وڵات لەسەرجەم ڕووەکانەوە کراو جەختکرایەوە لەسەر پێویستیی بەردەوامبوونی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێی عێراق.

 

🔸 پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر بەپێویست زانرا، بەجۆرێک بتوانێت ڕووبەڕووی سەرجەم ئاڵەنگارییەکان ببێتەوە.

 

🔸 بەشداریی سەرجەم لایەنەکان لەحکومەتی نوێ، لەپێناو بەهێزکردنی سەقامگیری و خزمەتکردنی هاووڵاتیان و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات جەختی لەسەر کرایەوە.