Plus4
berî 1 saet
کەرکوک.. کارەبای مووەلیدە بوو بە 24 کاژمێری و بڕیارەکە تەنها بۆ نێو شارەکەیە
محەمەد سەمعان؛ پارێزگاری کەرکوک، بەنووسراوی فەرمی کارپێکردنی مووەلیدە ئەهلییەکانی کرد بە 24 کاتژمێری.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ پارێزگاری کەرکوک، هەریەک لەقائیمقام و سەرۆکی شارەوانی و لیژنەی مووەلیدە ئەهلییەکانی کەرکوکی ڕاسپارد، کارکردنی مووەلیدەکان لەکەرکوک بکرێن بە 24 کاتژمێری.
ئەم بڕیارەی پارێزگاری کەرکوک بۆ پێدانی کارەبای 24 کاتژمێری، هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماو دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی وزاری.
بڕیارەکەی قائیمقامی کەرکوک تەنها ناوەندی شاری کەرکوک دەگرێتەوەو دەسەڵاتی خۆجێیی قەزاکانی تر، بڕیار لەبارەی کارەبای مووەلیدەی ناوچەکانیانەوە دەدەن.
هەر بەپێی ئەو بڕیارە، هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو، لە 24 کاتژمێری شەو و ڕۆژدا کارەبای نیشتمانی ببڕێت، دەبێت کارەبای مووەلیدە بدرێت.
بەجۆرێک، 4 کاتژمێر کارەبای مووەلیدە دەدرێت و کاتژمێرێکیش پشوو بەمووەلیدەکان دەدرێت.




