Plus4
berî 1 saet
کێ کورسییەکەی نەشئەت شاهوێز لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک پڕدەکاتەوە ؟
دوای تەواوبوونی ڕێوشوێنە کاگێڕی و یاساییەکان و دەستبەکاربوونی نەشئەت شاهوێز وەک فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چەند گۆڕانکارییەک دەکات.
جەنگی عیزەدین؛ لەشوێنی نەشئەت شاهوێز؛ دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک.
یەکێتی دەبێت یەکێکیتر لەئەندامەکانی بکاتە سەرۆکی فراکسیۆن و هاوکات پۆستی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکیش پڕبکاتەوە، بەڵام هێشتا دیارنییە ئەو ئەرکانە بەکێ دەسپێرێت.





