plus4
berî 1 saet
ئەمریکا شەش گرووپی چەکداری لەبەشداریکردن لەحکومەتی عێراق قەدەغە دەکات
ئەمریکا بڕیاریداوە شەش گرووپی چەکداری لەبەشداریکردن لەحکومەتی نوێی عێراق قەدەغە بکات.
لەوبارەیەوە فادی شمەری؛ سەرکردە لەڕەوتی حیکمە ڕایگەیاند: ئەمریکا شەش گرووپی چەکداریی دەستنیشانکردووە کە بۆیان نییە بەهیچ شێوەیەک بەشداری لەحکومەتی نوێی عێراقدا بکەن.
وتیشی: مەرجی ڕەزامەندیی ئەمریکا بۆ بەشداریکردنی ئەو گرووپانە، تەنها ڕادەستکردنی چەکەکانیانە.
ئاشکراشیکرد: هۆشدارییەکەی ئەمریکا زۆر تووندەو واشنتۆن وتوویەتی: تەنها یەک وەزیری ئەو گرووپانە لەکابینەکەدا هەبێت، مامەڵە لەگەڵ تەواوی حکومەتی عێراق هەڵەپەسێرین.
عەلی زەیدی؛ سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراقیش داوایکردووە وەزارەتەکانی ناوخۆو دارایی بۆ خۆی بن، بەڵام چوارچێوەی هەماهەنگی بەهۆی کەمیی وەزارەتەکان بۆ لایەنەکان ئەو داوایەی ڕەتکردووەتەوەو کێشە لەسەر قەبارەی فراکسیۆنەکان بۆ دابەشکردنی پۆستەکان بەردەوامە.




