Plus4
berî 1 saet
پەرلەمانتار مازن غەریب؛ سێ کێشەی خەڵکی کەرکوک چارەسەر دەکات
پەرلەمانتار مازن غەریب؛ بە plus4ی ڕاگەیاند: کێشەی ڕێگریکردن لەفرۆشتنی ماسیی نێو حەوزەکانمان خستووەتە بەردەم وەزارەتی کشتوکاڵ.
وتیشی: ڕەزامەندیمان وەرگرتووە تا لەماوەی مانگێکدا خاوەن حەوزەکان سەرجەم ماسییەکانیان لەبازاڕەکان ساغبکەنەوەو لەبازگەکانیش رێگرییان لێنەکرێت.
ئاشکراشیکرد: کێشەی ڕووخاندنی خانووەکانی گەڕەکی ئەسراو مەفقودینمان خستە بەردەم وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق و بڕیاردرا ئەو پرۆسەیە دوابخرێت تا ئەو کاتەی چارەسەرێکی گونجاویان بۆ دەبینرێتەوه.
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕوو کە ڕەزامەندیی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاویان وەرگرتووە بۆ کردنەوەی هۆبەی سەرچاوەکانی ئاو لەناحیەی شوانی سەر بەپارێزگای کەرکوک.




