Plus4
berî 1 saet
له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا بۆریی نه‌وتی كه‌ركوك - نه‌ینه‌وا دەکەوێتە کار
باسم محه‌مه‌د خزه‌یر بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاشکرایکرد: له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا بۆریی نه‌وتی كه‌ركوك - نه‌ینه‌وا دەکەوێتە کار.
ناوبراو به‌ئاژانسی فه‌رمیی ده‌نگوباسی عێراقی ڕاگەیاند: ئه‌م بۆرییه ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێمی كوردستان و توانای هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌م بۆرییه‌وه ده‌گاته 350 هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه.
ڕوونیشیکردەوە: گه‌یشتن به‌م ژماره‌یهی بەرهەمهێنان لەم کاتەدا کارێکی ئه‌سته‌مه، ئه‌وەش به‌هۆی ئه‌وه‌ی توانای بۆریی گواستنه‌وه‌ی نێوان به‌سره - كه‌ركوك سنورداره.
جەختیشیکردەوە: چاره‌سه‌رێکی ته‌كنیكیش پێشنیازكراوە کە بریتییه له‌پرۆژه‌ی ستراتیژی (به‌سره - حه‌یسه) له‌ئاینده‌دا.
بریکارەکەی وەزارەتی نەوت دەشڵێت: پێشتر عێراق ڕۆژانه 3 ملیۆن و 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده ده‌كات، بەڵام پێشتر 4 ملیۆن و 200 هه‌زار به‌رمیلی هەناردە دەکرد، گه‌ر دووباره گه‌رووی هورمز بكرێته‌وه، له‌تواناماندایه له‌یه‌ك هه‌فته‌دا هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئاستی پێشووی.





