سندوقی مووچە
Plus4
berî 1 saet

عێراق دیسان ترسی دواکەوتنی موچەی هەیە... داوای دامەزراندنی سندوقی جێگیرکردنی موچە دەکرێت 

 

رۆژنامەی سەباحی عێراقی راپۆرتێکی سەبارەت ئاستەنگەکانی بەردەم موچە بڵاوکردوەتەوەو دەڵێت، جارێکی دیکە دۆسێی موچەی فەرمانبەرانی گەڕاوەتەوە سەر گۆڕەپانی سیاسی بەتایبەتی لەگەڵ بەردەوامی ئاستەنگە ئابوورییەکان و کورتهێنانی بودجە.

 

رۆژنامەی سەبارەت چەندین لێدوانێکی لە پەرلەمانتارانی عێراق وەرگرتووەو ئەوان داوایان کردووە بۆ گرنتی بەردەوامی دابەشکردنی موچە سندوقی جێگیرکردنی موچە دابمەزرێنێت.

 

هاوکات داواشیان لە حکومەت کردووە دابەشکردنی موچەی مانگی ئایار پێشبخات و لە پێش هاتنی جەژنی قوربان تەواوی موچەی فەرمانبەران دابەش بکات.