ئەفسەری پۆلیس
Plus4
berî 1 saet

ئەفسەرێکی باڵای پۆلیسی کەرکوک تەوقیف کرا

 

بەفەرمانی وەزیری ناوخۆی عێراق؛ بەڕێوەبەری پۆلیسی کاروباری ناوخۆ ( شئوون ) لەکەرکوک تەوقیف کرا.

 

شەوی رابردوو لە وەزارەتەوە پەیوەندی پێوەکراوە کە دەستبەجێ کەرکوک بەرەو بەغدا جێبهێڵێت و خۆی رادەستی ئینزوباتییەی پۆلیس بکات.

 

عەمید محەمەد عەتییە بەڕێوەبەری شئونی کەرکوک، تۆمەتبارە بە چاوپۆشی و کارئاسانیکردن بۆ هێنانە ژورەوەی کەلوپەلی ماوەبەسەرچوو و بێ مۆڵەت، وەرگرتنی سەرانەو دەیان دۆسییەی تری گەندەڵی.

 

دەستگیرکردنی دوو کارمەندەکەی شئون لەبازگەی پردێ و دانپێدانانیان، و جوڵاندنی هێز بۆ رزگارکردنیان بەتەواوی دۆخەکەی تەقاندەوە.

 

دوێنێ پڵەس فۆر راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە دۆسییەکە گواستراوەتەوە بۆ نەهێشتنی تاوانی رەسافەو چاوەڕێ دەکرێت فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دەیان کەس دەربچێت لەنێویاندا ئەفسەری پلە باڵای کەرکوک.

 

جگە لە محەمەد عەتییە؛ ئەفسەرێکی دیکەش دەستبەسەرە و چاوەڕێ دەکرێت لەسەر ئەو دۆسێیە خەڵکی زیاتریش دەستگیربکرێن