هێلکە
plus4
berî 1 saet

وەزارەتی بازرگانیی عێراق: خەمی گرانیی نرخی هێلکەتان نەبێت و نرخەکەی دادەبەزێت

 

وەزارەتی بازرگانیی عێراق دڵنیایی لەبارەی هەرزانبوونی نرخی هێلکەوە دەدات.

لەوبارەیەوە وەزارەتی ناوبراو دەڵێت: چیتر خەمی گرانیی نرخی هێلکەتان نەبێت و نرخەکەی دادەبەزێت

دەشڵێت: لەماوەکانی ڕابردوودا نرخی هەر تەبەقێک هێلکە گەیشتە زیاتر لە 7 هەزار دینار، بەڵام وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئەمڕۆ ڕایگەیاند: بەهۆی بەرهەمهێنانی هێلکەی زیاد لەپێوسیتی ساڵانە، نرخی هێلکە بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.

ڕوونیشیدەکاتەوە: لەمەولا نرخی هەر تەبەقێک دەبێتە 5 هەزار.