plus4
berî 1 saet
دەنگ لەسەر کابینەی نوێی حکومەتی عێراق دەدرێت
بڕیارە دەنگ لەسەر کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بدرێت.
لەوبارەیەوە سەفوان جەرجەری؛ ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد: سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ دانیشتنی تایبەت بەدەنگدان لەسەر کابینەی نوێی حکومەت تەواوکراون و لەئەمڕۆوە دەستدەکرێت بەناردنی بانگهێشتنامە بۆ سەرجەم سەرکردە سیاسی و نێردە دیپلۆماسییەکان.
ڕاشیگەیاند: چاوەڕواندەکرێت لەلایەن سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ڕۆژی دووشەممە یاخوود سێشەممە بۆ کۆبوونەوەکە دیاریبکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو عەلی زەیدی؛ سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، کارنامەی وەزاریی حکومەتەکەی ڕادەستی هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کرد، بڕیارە لەکاتێکی نزیکدا ناوی کاندیدانی کابینە وەزارییەکە ڕەوانەی ئەنجومەنەکە بکرێت تا لەدانیشتنە چاوەڕوانکراوەکەدا متمانەیان پێببەخشرێت.




