Plus4
berî 1 saet
گروپێكی سەر بە بەعس هەڵوەشایەوە بەنیازی كودەتا بونە
دەزگای ئەمنی نیشتیمانی عێراق ئاشكراكردنی گروپێكی راگەیاند كە سەر بە حزبی بەعسی قەدەغەكراو بونەو بەنیازبونە كودەتا بەسەر حكومەتی ئێستای عێراق بكەن، جەمال مستەفا زاوای سەدام حسێن سەرپەرشتیانی كردووە و پلانی هەبوە بگەڕێتەوە سەر دەسەڵات.
ناو گروپەكە (عێراق شموخ) بوە و لەلایەن سەركردەكانی بەعسەوە سەرپەرشتی كراوەو دیارترین سەركردەكانیش ( جەمال مستەفا ) زاوای سەدام حسێن بوە.
چەكدارو سەركردەكانی نێو گروپەكە ناوی حەرەكیان هەبوەو لەشەش پارێزگای كەركوك بڵاوبونەتەوەو بەردەوام سەرقاڵی رێكخستن خەڵك بونە لەریزەكانیان.
چەكدارە دەستگیركراوەكان دانیان بەوەداناوە كە ئامانجیان روخاندنی رژێمی ئێستای عێراق بوە تاوەكو ( جەمال مستەفا ) زاوای سەدام حسێن بگاتە دەسەڵات.
ژمارەیەك گروپی چەكداریان پێكهێناوە و چاوەڕێی كاتژمێر سفر بونە تاوەكو كودەتا بكەن.
بەڵام لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراقەوە توانراوە دزە بكاتە نێو گروپەكەیان و زۆربەی سەركردەكانیان دەستگیربكات.
- تەواوی ڤیدیۆی دانپێدانانەکە لەتیلیگرامە👇
https://t.me/plus4news/38312




