Plus4
berî 2 saet
پەرلەمانتار مازن غەریب لەبەرژەوەندی خوێندنی کوردی بڕیارێک بەبەغدا رادەگرێت
وەزارەتی پەروەردەی عێراق نوسراوێکی ئاراستەی پەروەردەی شارەکان کردووە؛ بەپێی ناوەڕۆکی نوسراوەکە مامۆستایانی خوێندنی کوردی بێبەش دەکرێن لەچاودێریکردنی تاقیکردنەوەکانی وەزاری.
پەرلەمانتار مازن غەریب بە plus4ی راگەیاند: وەزیری پەروەردەی ئاگادارکردوەتەوەو لێکەوتەکانی نوسراوەکەی بۆ خستوەتەڕوو، ئەویش دەستبەجێ پەروەردەی کەرکوکی ئاگادارکردووەتەوە کار بەو نوسراوە نەکەن و هاوشێوەی ساڵانی رابردوو پڕۆسەکە رێکبخرێت.




