Plus4
berî 4 roj
قەیس عەبدولرەزاق وتەبێژی بەرگری شارستانی کەرکوک بە plus4ی رایگەیاند: دوو ژور لەنەخۆشخانەی ئازادی سوتاون و بەڵگەی تاوان و پسپۆرەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی لێکۆلینەوە لەشوێنی روداوەکە.
وتیشی؛ رێگا بە کەس نادرێت تەنانەت کارمەندو کەسوکاری نەخۆشیش بچنە ژورەوە یا دەرچنە دەرەوە تاوەکو لێکۆڵینەوەکان تەواو دەبن.
------
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند: لەروداوی ئاگر کەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئازادی شاری کەرکوک تەنها ژورێک سوتاوەو بە زووی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە
وتیشی؛ هیچ زیانێکی گیانی نییەو هێزە ئەمنییەکان و بەرگری شارستانی لێکۆڵینەوە لەروداوەکە دەکەن.





