Plus4
berî 1 saet
عێراق مۆڵەتی درێژخایەن بە فەرمانبەرانی دەدات
لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق سەرقاڵی ئامادەکردنی پرۆژە یاسایەکە بەمەبەستی پێدانی مۆڵەتی درێژ مەودا بە فەرمانبەرانی دەوڵەت و بەم نزیکانە خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت .
بەپێی پرۆژە یاساکە فەرمانبەرانی دەوڵەت دەتوانن پێنج ساڵ مۆڵەت وەربگرن بەنیو موچەی بنەڕەتی .
لیژنەی یاسایی باسی لەوەشکردووە ، لەڕێی ئەم پرۆژە یاسایەوە دەیانەوێت خزمەتی فەرمانبەران بکەن بەشێوەیەک لەماوەی مۆڵەتەکەیاندا لە کەرتی تایبەت کاربکەن بێ ئەوەی کاری فەرمانبەرێتییەکەی لەدەستبدات.




