Plus4
berî 3 saet
عەلی زەیدی: پێویستم بە چوار جێگر بۆ سەرۆک وەزیران نییەو ئەو ژمارەیە زۆرە
عەلی زەیدی؛ کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێشنیازێکی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ زیادکردنی چوار کەس بۆ جێگری سەرۆک وەزیران ڕەتکردووەتەوە.
لەوبارەیەوە فادی شمەری، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانى عێراق و سەرکردە لەڕەوتی حیکمە؛ ئاشکرایکرد: زەیدی بەفەرمی پێشنیازێکی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ زیادکردنی چوار پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران ڕەتکردووەتەوە.
شمەری وتیشی: عەلی زەیدی وتوویەتی: پێویستم بەو ژمارە زۆرە لەجێگر نییە، لەکاتێکدا تەنها ئەگەری دانانی دوو جێگر بۆ سەرۆک کۆمار لەئارادایە.




