Plus4
berî 16 saet
وەزیری پێشووتری نەوتی عێراق دوای دەستبەسەرکردنی لەفڕۆکەخانە ئازادکرا
عەبدولکەریم لوعەیبی؛ وەزیری پێشووتری نەوتی عێراق دوای دەستبەسەرکردنی لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، ئازادکرا.
لوعەیبی بەنیازبوو گەشتی دوبەی بکات، بەڵام لەلایەن ئاسایشی فڕۆکەخانەکەوە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر دەستبەسەرکرا.
دەستبەسەرکردنی وەزیرەکەی پێشووتری نەوتی عێراق؛ بەهۆی فەرمانێکی کۆنی دەستگیرکردن بووە کە لەلایەن دەستەی دەستپاکییەوە لەسەری هەبووەو ناوەکەی لە لیستی قەدەغەکراوانی گەشتکردن دابوو.
دوای پەیوەندیکردن بەدەستەکەو دڵنیابوونەوە لەوەی کە دۆسیەکەی پێشووی داخراوەو هیچ کێشەیەکی یاسایی نەماوە، ناوبراو ئازادکراو ڕێگەی پێدرا فڕۆکەخانەکە جێبهێڵێت.





