plus4
berî 4 saet
ئەمڕۆ چوار شەممە پێگەی ئەکسیۆس ئاشکرای کرد کە پێشکەوتن لە دانوستانەکانی نێوان ئەمریكا و ئێران بەدی هاتوە و لە واژۆکردنی یاداشتێک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ نزیکبونەتەوە، ئەوەش وای لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کردوە ئۆپەراسیۆنی "پڕۆژەی ئازادی" لە گەروی هورمز ڕابگرێت.
بڵاوشی کردەوە ئەمریکا و ئێران لە واژۆکردنی یاداشتێک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ نزیکبونەتەوە و واشنتن بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی چاوەڕێی وەڵامی ئێران دەکات لە ٤٨ کاتژمێری داهاتودا.




