plus4
berî 1 hefte
ژمارەی وەزارەتەکانی کورد لەبەغدا یەکلایی کرایەوە
تاڵب بەیزانی، پەرلەمانتاری عێراق ئاشکرایکرد: هێڵە سەرەتایییەکانی دابەشکردنی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق دیاریکراون.
چوارچێوەی هەماهەنگی 12 وەزارەتی بەردەکەوێت کە وەزارەتەکانی دارایی و نەوتیشی تێدایە.
پێکهاتەی کورد چوار وەزارەتی بەردەکەوێت.
وەزارەتەکانی تریش بۆ ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانی بۆ پێکهاتەی سوننە دەبێت.
یەک وەزارەت بۆ پێکهاتە بچووکەکان تەرخاندەکرێت کە ئەویش وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانە.
لێکتێگەیشتنەکان دابەشکردنی پۆستە باڵاکانیش دەگرێتەوە، لەوانە دیاریکردنی دوو جێگر بۆ سەرۆک کۆمار (یەکێکیان سوننەو ئەوی تریان شیعە).
چوار جێگر بۆ سەرۆک وەزیران دادەنرێت کە بەسەر پێکهاتەکاندا دابەشدەکرێن، هەر جێگرێک بەپێی پسپۆڕییەکەی سەرپەرشتیی دۆسیەکانی (ئابووری، وزە، خزمەتگوزاری و ئەمنی) دەکات.
ئەگەر هەیە هەفتەی داهاتوو کابینەکە بخرێتە دەنگدانەوە.
لەسەرەتادا تەنها %60ی ناوەکان پێشکەشدەکرێن، ئەمەش بەهۆی بەردەوامیی یەکلانەبوونەوەی هەندێک لەکاندیدانی پێکهاتەی کورد.





