plus4
berî 1 saet
ئەمڕۆ چوارشەممە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند : پیت هیگسەس وەزیری جەنگی ئەمریکا پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی کردووە بەبۆنەی راسپاردنیەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.
راشیگەیاند لە پەیوەندییەکەدا تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کراوە لە بوارە جیاجیاکاندا کرد، بەتایبەتی هاریکاریی ئەمنی وەکو ئەوەی کە لە رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمریکادا هاتووە.




