Plus4
berî 2 saet
کارتی ئەلیکترۆنی بۆ تەواوی سەردانیکەرانی نەخۆشخانەکان دروست دەکرێت
وەزارەتی تەندروستی عێراق بەنیازە تەواوی دامەزراوە تەندروستییەکان بە شێوازێکی ئەلیکترۆنی ببەستێت بەیەکەوە.
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، تەواوی ئەو هاوڵاتیانەی بەمەبەستی چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەکان دەکەن دەبنە خاوەنی کارتی ئەلیکترۆنی کە تەواوی زانیارییەکانی نەخۆش و پێدانی چارەسەر تێدا تۆماردەکرێت و دەبەسترێت بە سیستمێکی مەرکەزیەوە.
دەشڵێت، ئەو هاوڵاتییەی چارەسەر وەردەگرێت سەردانی هەر بنکەیەکی تەندروستی لەتەواوی عێراق بکات بە کارتە ئەلیکترۆنیەکەی دەزانرێت جۆری نەخۆشییەکە چییە و ئەو چارەسەرانەی وەرگرتووە کام جۆرن.




