Plus4
berî 2 saet
وەزیری دارایی: گواستنەوەی سودمەندانی ریعایە بۆ سەر پەروەردە یاسایی نییە
ماوەیەکە لەکەرکوک؛ سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی و پەرلەمانتارێکی عەرەب بانگەوازی گۆڕینی راژەی سودمەندانی ریعایە دەکەن بۆ سەر پەروەردە و لەئۆفیسەکانیان نوسراوی خەڵک وەردەگرن.
بەپێی نوسراوێکی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بۆ نوسینگەی سەرۆک وەزیران؛ تێیدا هاتووە کە هیچ پاڵپشتییەکی یاساییە نییە بۆ گۆڕینی سودمەندانی ریعایە بۆ سەر وەزارەتی دارایی و پێشتریش ئەنجومەنی وەزیران هەموو گرێبەست و بەکرێگرتنێکی راگرتووەو گواستنەوەی ئەوانەش بۆ سەر وەزارەتی پەروەردە بارگرانی دەخاتە سەر داهاتی عێراق.




