Plus4
berî 2 saet
وردەكاری هەڵاتنی قەرزارێك لەفەرمانگەی تەنفیزی كەركوك
#ئاژانسی_هەواڵی_plus4
قەرزارێك لەنێو فەرمانگەی تەنفیزی كەركوك هەڵاتووە، ئێستا مەفرەزەكەی پۆلیس كە ئەركیان جێبەجێكردنی فەرمانی دادوەر بوە هەمویان دەستبەسەرن.
ئەمڕۆ پێش ئەوەی دەوام تەواوبێت، بەفەرمانی دادوەر ( ئامادەبونی زۆرەملێی ) بۆ كەسێكی قەرزار دەركردووە كە پابەندیی دارایی لەسەرە و دەبێت مانگانە بڕی ملیۆنێك و 250 هەزار رادەستی فەرمانگەی تەنفیز بكات.
مەفرەزەی پۆلیس ( قەرزارەكەیان ) بردوەتە فەرمانگەكە تاوەكو پارە بدات و پسوڵەی بۆ بكرێت، لەژوری پسوڵەكە هەڵاتووە...!!!
ئێستا بەبڕیاری دادوەر، مەفرەزەكە هەمویان دەستبەسەركراون كە لە ئەفسەرێك و سێ كارمەندی پۆلیس پێكهاتوون.




