Plus4
berî 1 saet
وادەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق رەگەیەندرێت
بڕیارە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو بەرنامەی حکومەتەکەی پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بکات .
هەیبەت حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 48 سەعاتی داهاتوودا زەیدی بەرنامەی حکومەتەکەی پێشکەشی پەرلەمان دەکات تا لەلایەن پەرلەمانتاران و لیژنەی پلاندانانی ستراتیژیەوە تاوتوێ بکرێت و هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت، ئەم هەنگاوەش هاوکاتە لەگەڵ هەوڵە سیاسیەکان بۆ دەستنیشانکردنی وەزیرانی کابینەی نوێی حکومەت .
هاوکات پەرلەمانتار محەمەد شممەری بەرۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە ، دیارکردنی زۆربەی وەزیرانی کابینە وەزارەییەکەی زەیدی تەواو بووەو پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێندرێت ، بەڵام رەنگە دەنگدان لەسەر دیاری کردنی چەند وەزیرێک دوابکەوێت بۆ رۆژانی داهاتوو.




