plus4
berî 3 saet
پەیمانگای تەندروستی گشتی هۆڵەندی بڵاوی کردەوە تا ئێستا سێ کەس گیانیان لە دەست داوە لەو سەرنیشینانەی لە سەرکەشتی گەشت و گوزاری هۆڵەندی لە بەرامبەر کەنارە ئاویەکانی رۆژئاوای ئەفریقا لە گەشتدایە .
پەیمانگاکە راشیگەیاند مردووەکان کە ژن و پیاوێکی هۆڵەندی و پیاوێکی ئەڵمانیە گومان دەکرێت بە هۆی ڤایرۆسی هانتای کوشندەوە بێت کە لە ڕێی ئەندامی هەناسەوە توشی کەسەکان دەبێت.
راشیگەیاند تا ئێستا ١٥٠ سەرنیشین کە زۆربەیان ئەمریکی و بەریتانی و ئیسپانین لە سەر کەشتیەک ماون داوایان لێکراوە لە ژورەکانیان نەیەنە دەرەوە بۆ سەلامەتی ژیانیان .
ڤایرۆسی هانتا لە هەوادا دەگوازێتەوەو توشی ئەندامی هەناسە دەێت ، بەڵام گواستنەوەی لە نێوان مرۆڤەکان ئاسان نیە




