دۆناڵد ترامپ
plus4
berî 1 saet

دۆناڵد ترەمپ: گەر ئێران ئەم کارە بکات لەسەر نەخشە دەیسڕینەوە

 

​دۆناڵد ترەمپ؛ سەرۆکی ئەمریکا تووندترین هەڕەشەی ئاراستەی ئێران کردو ڕایگەیاند: گەر لەگەرووی هورمز هێرشبکرێتە سەر کەشتییەکانمان، ئێران لەسەر نەخشە دەسڕینەوە.

🔸 ئێستا ئەمریکا خاوەنی چەک و جبەخانەی زۆر زیاترە لەجاران و باشترین بنکە سەربازییەکانی لەتەواوی جیهاندا هەیە.

🔸 ئێران سەرکردەی نەماوەو دوای کۆتاییهاتنی جەنگیش نرخی نەوت بەخێرایی دادەبەزێت.

🔸 من پشتیوانیی شەڕ لەئێران ناکەم و ئەوەم پێخۆش نییە.

🔸 ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی.

🔸 گەر ئێران ئەم کارە بکات لەسەر نەخشە دەیسڕینەوە

🔸 لەگەڵ چین ڕکابەرییەکی دۆستانەمان هەیە.

🔸 لەوانەیە هەشت بۆ نۆ ساڵی تر لەسەرۆکایەتیی ئەمریکا بمێنمەوە.

🔸 ئێران هێزی دەریایی و هێزی ئاسمانی و تەنانەت فەرماندەکانیشی نەماون.

🔸 ئێران چەند دەستوەردانێکی بەرامبەر کەشتیی ئەو وڵاتانەی بێلایەنن ئەنجامداوە، لەوانە کۆریای باشوور.

🔸 لەوەیە کاتی ئەوە هاتبێت کۆریای باشوور بەشداریی پرۆژەی ئازادی لەگەرووی هورمز بکات.

🔸 حەوت بەلەمی بچووکی ئێرانمان نووقم کرد کەخۆیان حەزدەکەن پێی بڵێن بەلەمە خێراکان.