plus4
berî 2 saet
چیرۆکی ناخ هەژێنی قوربانییەکەی شەوی رابردووی کەرکوک
شۆفێری ئەو بارهەڵگرەی لەڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی کەرکوک گیانی لەدەستدا؛ تاقانەی پێنج خوشک بووەو چاوەڕوانی ئەوە بوو ببێتە باوک .
شەوی ڕابردوو، لەنزیک بازگەی دارەمان بەهۆی پێکدادانی چوار بارهەڵگر، ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ ڕوویدا، بەهۆیەوە شۆفێری یەکێک لەبارهەڵگرەکان گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکانی plus4؛ قوربانییەکە ناوی ( عومەر کەمال )ەو تەمەنی تەنها 22 ساڵ بووە.
( عومەر کەمال ) دانیشتووی ناحیەی کەلەکچییە، شیشی لەئۆتۆمبێلەکەدا بارکردبوو تا بەرەو شاری بەغدا بیبات، بەڵام مەرگ لەنیوەی ڕێگە یەخەی پێدەگرێت.
عومەر؛ تاقانەی 5 خوشک بووە، خێزاندار بووەو چاوەڕوانی ئەوە بوو دوو هەفتەی تر ببێت بە باوک.




