قوربانی
plus4
berî 2 saet

قایمقامییەتی کەرکوک قوربانیکردنی لە نێو ماڵ و گەڕەکەکان قەدەغەکرد

 

قایمقامییەتی کەرکوک رێنمایی نوێی سەبارەت بە قوربانی کردن دەرکردو بەهەموو شێوەیەک سەربڕینی ئاژڵی لە نێو ماڵان و لەگەڕەکەکان قەدەغەکرد.

بەپێی رێنماییەکەی قایمقامییەتی کەرکوک، هەر کەسێک قوربانی لە دەرەوەی سەربڕخانە مۆڵەت پێدراوەکان بکات ڕوبەڕوی سزای یاسایی دەبێتەوە.

هاوکات موختارەکانیشی ڕاسپارد هەرکەسەو لەچوارچێوەی ناوچە گەڕەکەکانی خۆی قایمقامییەت لەبوونی هەر قوربانییەک لەگەڕەکەکان ئاگادار بکاتەوە.