ڕێگاو بان
Plus4
berî 1 meh

ئاگادارییەکی گرنگ لەهاتووچۆی کەرکوکەوە بۆ شۆفێران

 

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی کەرکوک، ئاگاداری هاووڵاتیان و شۆفێرانی کەرکوک دەکات کە چەند ڕێگەیەکی سەرەکیی نێو شارەکەو دەوروبەری دادەخرێن و ڕێگەی جێگرەوەیان بۆ دەستنیشانکراوە، بەمشێوەیە:

🔸 لەکاتژمێر ڕێگەی دەروازە، 9:00ی ئەمشەوەوە تا 5:00ی بەرەبەیانی سبەی، ئەو ڕێگەیەی لەبەرێوەبەرایەتیی هاتووچۆی کەرکوکەوە بەرەو گەڕەکی دەروازە دێت، بەتەواوی دادەخرێت، بەهۆی کاری هێڵکاریی تێیداو ئەو ڕێگەیەی و بەئاراستەی گاردن سیتی دەچێت، دەکرێت بەڕێگەی جێگرەوە بۆی.

🔸 دووەم: شەقامی کەرکوک - تکریت، ڕێگەی نزیک پردی زغیتۆن، بەهۆی داخستن و پچڕان لەبەشێکی ڕێگەکەو قیرتاوکردن و چاککردنەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو چاڵانەی کە هەن لەسەر ڕێگەکە، دادەخرێت.

🔸 سێیەم: ئەو ڕێگەیەی بەئاراستەی ڕۆژئاوا بەرەو فولکەی گەراجی بەغدا دەڕوات، دادەخرێت و لادانێکی کاتی لەشوێنیدا بۆ بەردەوامبوونی هاتووچۆ. دەکرێتەوە، هۆکارەکەشی بۆ دروستکردنی ئەندەرپاس لەنێو فولکەی گەراجی بەغدا دەگەڕێتەوە.

🔸 چوارەم: ڕێگەی بەغدا - کەرکوک (پردی گەورەی داقووق)، ئەو ڕێگەیەی لەبەغداوە بەرەو کەرکوک دێت دادەخرێت و لادانێک بۆ هاتووچۆ لەدیوێکی تری پردەکە دروستدەکرێت، بەهۆی نوژەنکردنەوەی پردەکە.

🔸 پێنجەم: ڕێگەی هەولێر - کەرکوک (بازگەی هاوبەشی پردێ)، هاتووچۆ لەپارێزگای هەولێرەوە بەرەو پارێزگای کەرکوک دادەخرێت و لادانێکی کاتی لەبری ئەو دەکرێتەوە، هۆکارەکەیشی نۆژەنکردنەوەی شوێنی بازگەکەیە.

🔸 شەشەم: قەزای حەویجە، ئەو ڕێگەیەی لەبازگەی پەیمانگەی تەکنیکیی حەویجەوە بەرەو بازگەی دووبز درێژ دەبێتەوە دادەخرێت لادانێک بۆ دیوەکەی تری ڕێگەکە دەکرێتەوە، ئەویش بەهۆی دانانی تۆڕی ئاوەڕۆ لەنێو قەزاکە.

🔸 بۆ ئەو مەبەستە، هاتووچۆی کەرکوک داوا لەسەرجەم شۆفێران دەکات پابەندی ڕێساکانی هاتووچۆ بن، ڕەچاوی سنووری خێرایی بکەن بۆ پاراستنی سەلامەتیی گیانی خۆیان.