plus4
berî 1 saet
عەلی عەلاق: مووچەی فەرمانبەران هێڵی سوورەو لەکاتی خۆیدا دابەشدەکرێت
عەلی عەلاق؛ پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دڵنیایی لەبارەی مووچە فەرمانبەرانەوە دەدات.
لەوبارەیەوە عەلاق دەڵێت: مووچەی فەرمانبەران هێڵی سوورە، بۆیە لەهەموو بارودۆخێکدا بێت، پارەی مووچە دابین دەکرێت.
وتیشی: مانگانە دابەشکردنی مووچە لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا بەردەوام دەبێت.
ئەم دڵنیاییدانەی عەلی عەلاق بەتایبەت بۆ مووچەی فەرمانبەرانی عێراقە.




