پۆلیسی کەرکوک
Plus4
berî 4 saet

کەرکوک.. پۆلیسی فریاکەوتن لەبۆسەیەکدا 13 کەسی بیانیی دەستگیرکرد

 

عەمید عیسام زەنگنە؛ بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک، سەرپەرشیتی بۆسەیەکی کرد بۆ دەستگیرکردنی ژمارەیەک هاووڵاتیی بیانی.

 

لەبۆسەکەدا هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک، 13 هاووڵاتیی پاکستانییان دەستگیرکرد کە لەنێو باڵەخانەیەکی نیمچە تەواوکراودا، خۆیان حەشاردابوو.

 

باڵەخانەکە لەگەڕەکی شۆراو بوو، ئەو 13 هاووڵاتییە پاکستانییە هیچ مۆڵەتێکی فەرمیی نیشتەجێبوونیان نەبووە.