Plus4
berî 10 saet
ناردنی دۆلار لەئەمریکاوە بۆ عێراق دەستیپێکردەوەو بەهای دۆلار دادەبەزێت
ناردنی دۆلار لە ئەمریکاوە بۆ عێراق دەستیپێکردەوەو بەهای دۆلار دادەبەزێت.
لەوبارەیەوە مەزهەر محەمەد ڕاوێژکاری سودانی ڕایگەیاند: دوای ئاساییبوونەوەی گەشتە ئاسمانییەکان، یەکەم گوژمەی دۆلار لەنیویۆڕکەوە لەڕێگەی فڕۆکەوە گەیشتە بەغدا.
دەشڵێت: ئەو دۆلارەی بەشێوەی کاش لەئەمریکاوە دەگاتە عێراق، ڕێژەکەی لە 5% زیاتر نییە.
ڕوونیشیکردەوە: ڕێژەی 95%ی دۆلار لەبانکی ناوەندیی عێراقەو پێداویستییەکانی بازاڕ پڕدەکاتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمریکا مانگانە یەک ملیار دۆلار لەداهاتی فرۆشی نەوتی عێراق بەدوو گوژمە ڕەوانەی عێراق دەکات.
هەر لەوبارەیەوە نەبیل مەرسومی شارەزای دیاری ئابووری عێراق دەڵێت: بڕێکی زۆر دۆلار گەیشتە بەغداو هەفتەی داهاتوو بەهای دینار بەرامبەر دۆلاڕ بەرزدەبێتەوە.
مەرسومی؛ پێشبینیدەکات بەهای دۆلار دابەزین بەخۆیەوە ببینێت.
جەختیشیکردەوە: گەیشتنی ئەم شێوازە نەختینەییە لەم کاتەدا، کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر بازاڕەکان دەبێت و پێشبینیدەکرێت لەهەفتەی داهاتوودا ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی بەهای دیناری عێراقی و دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدراوی نیشتمانی.





