Plus4
berî 1 saet
کەرکوک.. ژنێک بەهۆی نەشتەرگەری منداڵبونەوە گیانی لەدەستدا
لەکەرکوک ژنێک بەهۆی نەشتەرگەری منداڵبونەوە گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستی پڵەس فۆر کەوتووە؛ قوربانییەکە ناوی ( ع.ج ) تەمەن 32 ساڵە.
هەر بەپێی زانیارییەکان؛ دوو رۆژ پێش ئێستا ئەو ژنە لە نەخۆشخانەیەکی کەرکوک نەشتەرگەری منداڵبونی بۆکراوەو دوای تێکچونی بارودۆخی تەندروستی، گواستراوەتەوە نەخۆشخانەیەکی ترو تا ئەمڕۆ لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدا بووە.




