دیلان
Plus4
berî 1 saet

کێشەی زیندانیانی سیاسی کەرکوک دەگەیەندرێتە 

 

پەرلەمانتار دیلان عەفور رایگەیاند، سەردانی وەلید سەهلانی سەرۆکی دەزگای زیندانییە سیاسییەکانی عێراقی کرد، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغداد و هاوتاکردنی مووچەی زیندانییانی سیاسی هەرێم لەگەڵ عێراق و کاری لیژنە هاوبەشەکانی نێوان هەردوولا لەسەر ئەو دۆسیەیە.

 

وتیشی ، تایبەت بە کەرکوک داوایان کردووە شایستە داراییەکانی زیندانییانی سیاسی لەکاتی خۆیدا بدرێت و ئەو کەسانەشی دۆسیەکانیان ڕەتکراوەتەوە جارێکی دیکە پێداچوونەوەیان بۆ بکرێت، لەو رووەشەوە سەرۆکی دەزگای زیندانییە سیاسییەکانی عێراقی ڕەزامەندیی نیشانداوە.