plus4
berî 1 saet
🔻نزیکەی 65 هەزار سودمەندبووی ریعایە دامەزرێندراون
وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ئاشکرایکرد، سەرکەوتوبونە لە گواستنەوەی نزیکەی 65 هەزار سودموندبووی چاودێری کۆمەڵانی (ریعایە) بۆ سەر وەزارەتە جۆراوجۆرەکان.
دەشڵێت ئەمە هەنگاوێکی گەورەیەو دەیانەوێ کۆتایی بە پێدانی هاوکاری تەقلیدی پارە بێنن بە گەنجان و سود لە تواناکانیان ببینن لە دامودەزگاکانی دەوڵەت کە ئەمەش رۆڵی گرنگی دەبێت لە کەمکردنەوەی رێژەی بێکاری لەنێو گەنجان دا.




