قطار
Plus4
berî 1 saet

🔻هێڵی شەمەندۆفێری کەرکوک ـ بێجی دەخرێتەوە کار 

 

کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسنینی عێراق دەستیکردووە بە نۆژەنکردنەوەی هێڵی ئاسنینی نێوان کەرکوک و بێجی.

 

عەلی عۆدە یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای هێڵی ئاسنینی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندوە، نۆژەنکردنەوەی پردی فەتحە کۆتایی هاتووە کە رێڕەوی سەرەکی هێڵی ئاسنینی نێوان کەرکوک و بێجی پێکدەهێنت و کارکردنیش لە پردی قەنات بەهەماهەنگی حکومەتی خۆجێیی دەستپێدەکات .

 

ئەوەشی خستەڕوو وێستگەی شەمەندۆفێری کەرکوک لەڕووی هونەرییەوە ئێستا ئامادەیە بۆ پێشوازییکردن لە شەمەندۆفێر، بەڵام کارپێکردنی وێستگەکە بەندە لەکۆتایی هاتنی نۆژەنکردنەوەی هەردوو پردی فەتحەو قنات کە رێڕەوی سەرەکی هێڵی ئاسنینی نێوان کەرکوک و بێجی پێکدەهێنن .