Plus4
berî 2 saet
رۆژی دادگاییکردنی عەجاج دیاریکرا
بڕیارە رۆژی حەوتی مانگی داهاتوو تۆمەتبار عەجاج ئەحمەد حەردان دادگایی دەكرێت.
بەپێی وتەی دادوەر ئاسۆ محەممەد سۆفی، سەرۆكی پێشوی دادگای تاوانەكانی عیراق و دادوەری لێكۆلینەوە لە كەیسی عەجاج ئەحمەد حەردان تكریتی، رۆژی 7ـی ئایار پرۆسەی دادگایی كردنی عەجاج لە بەغداد بەرێوە دەچێت و تێیدا ژمارەیەك شایەتحاڵیس ئامادە دەبن .
لە 31ی تەموزی ساڵی 2025 دەستگیرکردنی عەجاج ئەحمەد حەردان تکریتی ڕاگەیەندرا کە یەکێکە لە تاوانبارانی مەرگەساتی ئەنفال لە سەردەمی رژێمی بــ..ـــەعس.




