خۆڵ و خاشاک
plus4
berî 1 saet

هەرکەس ژینگە پیس بکات ساڵێک زیندانی دەکرێت و 10 ملیۆن دینار سزا دەدرێت

 

لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسایەک لەبارەی پاراستنی ژینگەوە دەکرێت.

بەپێی ئەو پێشنیازە یاسایە، هەرکەسێک ژینگە پیس بکات، بۆ ماوەی ساڵێک بەند دەکرێت و تابڕی 10 ملیۆن دینار سزای دارایی دەدرێت.

ئەو پێشنیازە یاسایە بەناونیشانی (چارەسەری پاشماوە ڕەقەکانی شارەوانی)یەو لە 19 ماددە پێکهاتووە.

بەپێی ناوەڕۆکی پێشنیازە یاساکە، هاوردەکردنى پاشماوەی خۆڵ و خاشاک و بەرهەمە جۆراوجۆرەکانی قەدەغە دەکرێت، بەڵام هەناردەکردنی پێویستی بەڕەزامەندیی هەریەک لەوەزارەتەکانی ژینگەو تەندروستیی عێراقە.

دوو جۆر سزا لەو پێشنیازە یاسایەدا دیاریکراون بۆ ئەوانەی سەرپێچی دەکەن، ئەوانیش سزای پێبژاردنی دارایی و زیندانیکردنە.

لەوردەکارییەکەیدا هاتووە: ئەو کەسانەی بێ مۆڵەتی فەرمی مامەڵە بەخۆڵ و خاشاکەوە دەکەن، سزاى زیندانیکردن بۆ لەنێوان 3 مانگ بۆ ساڵێک دیاریکراوە.

سزای پێبژاردن (غەرامە)ش لەیەکەی کارگێڕیی پارێزگاکانەوە دیاریی دەکرێت کە لەنێوان 5 بۆ 10 ملیۆن دینار دەبێت.

لەو پێشنیازە یاسایەدا هاتووە: هەر کەسێکیش خۆڵ و خاشاک لەدەرەوەى ناوچەی دیاریکراوی خۆی فڕێبدات، سزای پێبژاردنی لەنێوان 100 هەزار بۆ یەک ملیۆن دینارە دەبێت.