plus4
پێش ٢ ساڵ
رائید عامر شوانی وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە plus4ی راگەیاند: ئەو کەسەی لەحەسیرەکە دەستدرێژی کردووەتەوە سەر کارمەندێکی پۆلیسی هاتووچۆ دەستگیرکراوە و دراوەتە دادگا.
وتیشی، دەستدرێژیکارەکە بە ماددەی 230 لەیاسای سزادانی عێراق راگیراوە کە دەستدرێژیە بۆ سەر کارمەندێکی دەوڵەت لەکاتی ئەرکدا.
بەپێی زانیارییەکانی plus4 ئەو کەسەی دەستدرێژی کردووەتە سەر کارمەندەکەی هاتووچۆ، ئەندامی گروپێکی هەڵپەرکێیە لەکەرکوک