plus4
berî 1 saet
ئیدارەی فڕۆکەخانەی کەرکوک: گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان کەرکوک و ئەنقەرە دەستپێدەکەنەوە
ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکوک، دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئەنقەرەو کەرکوکی ڕاگەیاند.
ئیدارەی فڕۆکەخانەکە دەڵێت: لەڕۆژی 1ی مانگی داهاتووەوە کاری پێدەکرێت، ئەوەش دوای ڕاگرتنی کاتی گەشتەکانی نێوان کەرکوک و ئەنقەرە.
ئیدارەی فڕۆکەخانەی کەرکوک، ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ وەرگرتنی گەشتەکان بەپێی بەرزترین ستانداردی سەلامەتی و ڕێکخراوەیی ڕاگەیاند.
دڵنیاییشیدا: لەماوەیەکی کەمی داهاتوودا خشتەی گەشتە ئاسمانییەکان وردە وردە بگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی، دڵنیاییش لەسەلامەتیی هاتووچۆی ئاسمانی و دابینکردنی پێداویستییەکانی سەرنشینان دەدات.




