براکۆ
plus4
berî 2 saet

وەڵامێک بۆ کوڕە جاش و کۆنە بەعسیەکان ..

وادیارە خزمەت کردن و خاکی بوون و خۆجیانەکردنەوە لە خەڵک و شاری خۆمان بۆتە گرێ لەسەر دڵی لایەنێکی دۆڕاو لە بەرامبەر خەڵکی کەرکوک لە ڕووی خزمەت و نەتەوایەتیەوە ، وە سەرمان سوڕماوە لەو ڕووقایمیەی کوڕە جاش و کۆنە بەعسیەکان کە دەتوانن زمان لە ئاستی یەکێتی و سەرکردە خاکی و خۆنەویستەکانی هەڵ بهێنن ، یەکێتیەک کە سات بە سات لە هەموو قۆناغەکاندا لەگەڵ هەموو خۆشی و ناخۆشیەکی جەماوەرە سەربەرزەکەی کەرکوکدا بووە و جێی نەهێشتوون و جێیان ناهێڵێت وەک چۆن ئەوان هەموو کاتێ وەفاداریان نواندوە بەرامبەر بە یەکێتیەکەی خۆیان،ئێمە پێمان وایە کە دەرگای خزمەت بەڕووی هیچ کەس و لایەنێکدا دانەخراوە بەڵام ئێوە کە زاتی هاتنە ناو خەڵکی کەرکوکتان نیە ، مافی ئەوەشتان نیە لە دورەوە وەک پیشەی هەمیشەیتان موزایەدە بکەن بەسەر کەرکوک و کەرکوکیەکان.

دەریا بەدەمی سەگ پیس نابێت و کاروانی ئاوەدانی و خزمەت درێژەی هەیە، وە ئێمە هەموو کات شەرەفمەند و سەربەرزین بە خزمەت کردنی خەڵک و خاکی پیرۆزی کەرکوک و کوردستان.

براکۆی شەهید شێرکۆ