plus4
berî 1 saet
دکتۆر بەڵێن عومەر حەمە ڕەزا: بەڕێوبەری نەخۆشخانەی ئازادی فێرکاری لە شاری کەرکوک
دکتۆر بەڵێن عومەر حەمە ڕەزا؛ بەڕێوبەری نەخۆشخانەی فێرکاریی ئازادیی کەرکوک، ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بەڕووداوە کارەساتبارەکانی دوێنێ و ئەمڕۆی کەرکوک بڵاوکردەوەو بەتاقیکردنەوەو ئازار ناوزەندی کردن.
🔸 ڕاگەیاندراوەکەی د. بەڵێن عومەر ڕەزا:
دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ کەرکوک و بۆ ئێمەش لە نەخۆشخانەی ئازادی، ڕۆژانێکی پڕ لە ئازار و تاقیکردنەوە بوون. لە ڕووداوە دڵتەزێنەکەی گەڕەکی دەروازەوە تا داڕمانی باڵەخانەکەی ئەمڕۆ، ساتێکی سەختمان بەڕێکرد.
وەک ئەرکێکی مرۆیی و پیشەیی، ماوەی ٢٤ کاتژمێرە بەردەوام و لە نزیکەوە سەرپەرشتی تیمە پزیشکییەکانمان دەکەین بۆ فریارکەوتنی بریندارەکان. ئەرکی ئێمە تەنها چارەسەر نییە،
بەڵکو هاوبەشیکردنی ئەو خەمە گەورەیەیە کە ڕووی لە شارەکەمان کردووە بۆ هەر خێزانێک کە ئازیزێکی لەدەستداوە، هاوخەمی قووڵی خۆمان ڕادەگەیەنین و هیوای شیفا بۆ هەموو بریندارەکان دەخوازین.
هەروەها لێرەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی ئیدارەی پارێزگا و بەرپرسانی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دەکەین بۆ خەمخۆری و هەماهەنگییان لەم ساتە هەستیارەدا بۆ تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە.
دکتۆر بەڵێن عومەر حەمە ڕەزا
بەڕێوبەری نەخۆشخانەی ئازادی فێرکاری لەشاری کەرکوک




