Plus4
berî 1 saet
ژمارەی قوربانیانی باڵەخانە ڕووخاوەکەی کەرکوک گەیشتە 21 کەس
ژمارەی قوربانیانی ژمارەی قوربانیانی ڕووداوی داڕووخانی باڵەخانەکەی ئەمڕۆی کەرکوک گەیشتە 21 کەس.
عەقید عامر شوانی؛ وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە plus4ی ڕاگەیاند: لەڕووداوی داڕووخانی باڵەخانەکەی گەڕەكی وەحدەی شاری كەركوك، 21 کەس بوونە قوربانی.
ڕوونیشیکردەوە: لەڕووداوەکەدا 2 کەس گیانیان لەدەستداوەو 19 كەسی تریش برینداربوون.
وتیشی: تیمەكانی فریاگوزاری لەژێر دارو پەردووی باڵەخانە ڕووخاوەكەدا، بەردەوامن لەگەڕان بەدوای قوربانیانی ڕووداوەکە.




