Plus4
berî 1 saet
کەرکوک.. باڵەخانەیەک داڕووخاو ژمارەیەک قوربانیی لێکەوتەوە
لەگەڕەكی وەحدەی شاری كەركوك، باڵەخانەیەك داڕماو بەهۆیەوە ژمارەیەك قوربانی هەن.
سەرچاوەیەكی ئەمنیی بە plus4ی ڕاگەیاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڕەكی وەحدەی شاری كەركوك، باڵەخانەیەك بەتەواوی داڕووخاو بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان، بەهۆی ڕووداوەکەوە كەسێك گیانی لەدەستداوەو 7 كەسی تریش برینداربوون.
سەرچاوەكە وتیشی: تیمەكانی فریاگوزاری بەپەلە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەو برینداراەكانیان ڕزگاركردو ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا.
ئاشكراشیكرد: لەئەنجامی گەڕانی تیمەكانی فریاگوزاریدا، تەرمێك لەژێر دارو پەردووی باڵەخانە ڕووخاوەكەدا دۆزرایەوە، لەئێستاشدا تیمەكان بەردەوامن لەگەڕان بەدوای برینداری تردا.




