Plus4
berî 1 saet
🔻ئاسۆ مامەندو رەفعەت عەبدوڵڵا دۆخی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان تاوتوێدەکەن
ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری کەرکوک پێشوازی لە رەفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا کە ژمارەیەک لە هەڤاڵانی سەرکردایەتی، و ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەران، و ئەنجومەنی پارێزگا ئامادەی بوون، دۆخی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان تاوتوێ کران.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا تەئکید لە خزمەتکردنی هاووڵاتییان، و دەستەبەرکردنی ئارامی و سەقامگیری پارێزگای کەرکوک کرایەوە، هەروەک پرسی رێکخراوەییش تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.




