Plus4
berî 2 saet
تەندروستی کەرکوک ئاماری فەرمی روداوەکەی دوێنێی بڵاوکردەوە
بەپێی دوایی ئاماری تەندروستی کەرکوک بەهۆی روداوەکەی دوێنێی گەڕەکی دەروازەی کەرکوک شەش کەس گیانیان لەدەستداوەو 21 کەسی دیکەش برینداربوونە.
ئەوەشی خستووەتەروو 4 ژن و منداڵێک و شۆفێری بارهەڵگرەکە بەهۆی روداوەکەوە گیانیان لەدەستداوە .
دەشڵێت، لەئێستادا تەنها 14 بریندار لە نەخۆشخانە ماون کە 12 برینداری روداوەکە لە نەخۆشخانەی ئازادیین و دوو برینداریش لە نەخۆشخانەی گشتی کەرکوکن.




