عەجاج
plus4
berî 1 saet

🔻 دۆسێی عەجاجی ئەنفال گواسترایەوە

 

دادگا دۆسێی عەجاج ئەحمەد حەردان یەکێک لە تۆمەتبارانی تاوانی ئەنفال گواسترایەوە بۆ دادگای باڵای تاوانەکان.

هابیل ئەحمەد بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی ئەنفالی چەمچەماڵ، رایگەیاند عەجاج دانی بەسەرجەم تاوانانەکانیدا ناوە ، بۆیە دۆسییەکەی گواستراوەتەوە بۆ دادگای باڵای تاوانەکان و بەم نزیکانەش دادگایی کردنی دەستپێدەکات.

دەشڵێت، عەجاج تکریتی دانی بەتاوانەکانیدا ناوە دەرهەق بە ژن و منداڵی کورد لە زیندانی نەکرا سەلمان.

لە 31ی تەموزی ساڵی 2025 دەستگیرکردنی عەجاج ئەحمەد حەردان تکریتی ڕاگەیەندرا کە یەکێکە لە تاوانبارانی مەرگەساتی ئەنفال لە سەردەمی رژێمی بــ..ـــەعس.