خۆراک
berî 1 saet

وەزارەتی بازرگانیی عێراق: هیچ ماددەیەکی خۆراکیی مانگانەی هاووڵاتیان کەمناکرێتەوە

 

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند: هیچ ماددەیەکی خۆراکیی مانگانەی هاووڵاتیان کەمناکرێتەوە.

وەزارەتەکە دڵنیایی دایە هاووڵاتیان کە ماددەکانی خۆراکی بەشە خۆراکی مانگانە کەمناکرێتەوەو دەڵێت: هیچ کەمبوونەوەیەک لەماددەکانی سەبەتەی خۆراکدا نییە.

دڵنیاییشیدا: بەشە خۆراکی چوار مانگی داهاتوویان بەتەواوی ئامادە کردووە.