Plus4
berî 1 saet
یەکێتی بۆ جەبهەی تورکمانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵتاند کاراو زیندووە
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان؛ پەیامێک ئاراستەی جەبهەی تورکمانی دەکات بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی و دەڵێت: پەیوەندیی نێوان یەکێتی و بەرەی تورکمانی، پەیوەندییەکی کاراو زیندووە لەپێناو خزمەتی پرۆسەی سیاسی لەوڵاتەکەمان.
دەشڵێت: یەکێتی لەسەر ڕێچکەی سیاسەتی چەپکە گوڵەکەی سەرۆکی نەمر مام جەلال؛ باوەڕی پتەوی بە بەشداریی کاریگەری برایانی تورکمان و مسۆگەرکردنی مافەکانیان هەیە لەهەموو جومگەکانی حوکمڕانی لەکوردستان و عیراق و ئیدارەی خۆماڵیی کەرکوکیش.
ئەوەشدەخاتەڕوو: ئەو پرەنسیپە لەسەر دەستی سەرۆک بافل جەلال تاڵەبانی؛ برەو زیاتری پێدەدرێت، لەپێناو خێرو خۆشی و پاراستنی هەموو پێکهاتەکان و دابینکردنی مافەکانیان.



