Plus4
berî 1 saet
پۆلیس رونکردنەوە دەدات؛ هاوڵاتییەکەی گەڕەکی عەسکەری بەجەڵتە مردووە
سەرچاوەیەک لەپۆلیسی کەرکوک بە plus4ی راگەیاند: روداوی گیانی لەدەستدانی هاوڵاتییەکەی شەوی رابردووی گەڕەکی عەسکەری بەجەڵتەی دڵ بوە نەوەک چەقۆ.
وتیشی؛ لەسەر منداڵ شەڕ لەنێوان دوو ماڵ رویداوە، کاتێک هاتونەتە بنکەی پۆلیسی دۆمیز ئەو هاوڵاتییە ناوبژیکار بوەو لەنێو بنکەکە کەوتووەو گیانی لەدەستداوە.
قوربانییەکە ناوی ( ع. ح ) تەمەنی 51 ساڵ بوە؛ لەدادپزیشکی دوای پشکنین دەرکەوتووە هیچ شوێنەوارێکی چەقۆی پێوەنییە و گومان دەکرێت بەجەڵتە مردبێت و چاوەڕێی راپۆرتی پزیشکی دەکرێت.
وەک ئاژانسی هەواڵی plus4 داوای لێبوردن لەخوێنەران دەکەین کە پشت بەستوو بە زانیاری سەرچاوەیەک؛ بڵاویکردبوەوە کە ئەو هاوڵاتییە بەهۆی دەمەقاڵەوە بە چەقۆ کوژراوە.




