Plus4
berî 1 saet
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان تۆماری بایۆمیتری دەستپێدەکات
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، کاتی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەرانی ڕاگەیاند.
بەپێی جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە رۆژی 20 ئەم مانگە پرۆسەی تۆماری دەنگدەران لەتەواوی پارێزگاکان دەستپێکردوەتەوە.
دەشڵێت بۆ ئەم قۆناغە تۆماری بایۆمیتری بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە پێشتر ناویان تۆمار نەکراوە ، لەگەڵ لەدایکبووانی ساڵی 2008 .
ئەوەشی خستەڕوو قۆناغەدا کار لەسەر پرۆسەی گواستنەوە لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی دیکە یان لەنێو خودی پارێزگاکە ناگرێتەوە .




